Image
کایە، سەرەتاییترین چالاکیی منداڵە؛ شتێک سەرتر لە سەرقاڵی و تەنانەت سەرتر لە فێرکاریی فەرمییە. منداڵ لە ڕێگەی کایەوە جیهان تاقی دەکاتەوە. خۆی لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا دەبینێ. یاسای پێوەندیی مرۆڤەکان تەجروبە دەکات و توانایی زەینی پەرە پێ دەدا. کایە دەتوانێ بێ کەرەستە یا بە کەرەسەەی سادە بێ، لە بێدەنگیدا یا بە دەنگەدەنگەوە بێ، لەگەڵ کەسانی دیکە یا بەتەنیایی بێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، مێشکی  منداڵ گیرۆدەی فێربوونێکی قووڵ و بزێو دەبێ.

کایه؛ ژێرخانی گەشەی چەند لایەنەی منداڵ

لە خەیاڵەوە تا بیرکردنەوە، لە ئاریکارییەوە تا هاوسەنگی

کایە، سەرەتاییترین چالاکیی منداڵە؛ شتێک سەرتر لە سەرقاڵی و تەنانەت سەرتر لە فێرکاریی فەرمییە. منداڵ لە ڕێگەی کایەوە جیهان تاقی دەکاتەوە. خۆی لە ڕۆڵی جۆراوجۆردا دەبینێ. یاسای پێوەندیی مرۆڤەکان تەجروبە دەکات و توانایی زەینی پەرە پێ دەدا. کایە دەتوانێ بێ کەرەستە یا بە کەرەسەەی سادە بێ، لە بێدەنگیدا یا بە دەنگەدەنگەوە بێ، لەگەڵ کەسانی دیکە یا بەتەنیایی بێ. بەڵام لە هەر حاڵەتێکدا، مێشکی  منداڵ گیرۆدەی فێربوونێکی قووڵ و بزێو دەبێ.

کاتێک منداڵ چەند بەشی لێگۆ لەسەر یەک دادەنێ، تەنیا خانوویەک ساز ناکا؛ بەڵکوو لۆژیک، هاوسەنگی، ئەزموون و خەتا و داهێنەری تەجروبە دەکات. کاتێک دەچێتە ناو ڕۆڵی دوکتۆر یا مامۆستا، تەنیا خەیاڵپەروەری ناکات بەڵکوو ڕاهێنانی وتووێژ، هاودڵی و تێگەیشتن لە ڕۆڵی کۆمەڵایەتی دەکات. تەنانەت کایە جەستەییەکان وەکوو هەڵاتن، خۆشاردنەوە یا کایەی تۆپێن، کارامەیی جووڵەیی، ڕێکوپێکی ماسوولەیی، تێگەیشتن لە بارودۆخ پەروەردە دەکات.

لە کایە بەکۆمەڵەکاندا، منداڵ فێر دەبێ چاوەڕێ بێ تاکوو نۆبەی بگات، ڕێز بۆ یاساکان دابنێ، لە بەرامبەر شکستەکانیدا خۆڕاگر بێ و بۆ سەرکەوتن حەول بدا. کایە، چالاکییەکە بۆ دنیای ڕاستەقینە بێ ئەوەی تێچووی قورسی تێدا بێ. منداڵ لە ڕەوتی کایەدا بڕیار دەدا، کاری بڤە دەکا، هەندێ جار دەدۆڕێنێت و جار وا هەیە سەر دەکەوێ. بەڵام لە تەواوی ئەو قۆناغانەدا شت فێر دەبێ. 

لە قۆناغی پێش‌سەرەتایی و سەرەتاییدا کایە نەتەنیا ئامرازێکە بۆ هەڵدانی ناسین، بەڵکوو یەکێکە لە کاریگەرترین بەستێنەکانی سازدانی لێهاتوویی کۆمەڵایەتی و سۆزداری. منداڵ لە کایە‌کردندا هەستەکانی دەردەبڕێ و دەگەڵ هەیەجان ڕووبەڕوو دەبێتەوە. لێکۆڵینەوەکانی بەشی دەمارناسی نیشانی داوە کە کایە و بەتایبەت کایەی ئازاد و پێکهاتەنەکراو، بەشێکی تایبەت لە مێشک کە پێوەندی بە یادگە، خۆمرێس، بڕیاردان و سرنج، بە ڕادەیەکی زۆر، کارا دەکا. 

خاڵی گرینگ ئەوەیە کە نابێ گەورەکان کایە وەک خەڵات یا کاتی حەسانەوە دەسنیشان بکەن. وەلانانی کایە لە ژیانی منداڵ وەکوو وەلانانی بەشێک لە ڕەوتی ئاسایی هەڵدانی زەینی و دەروونیی منداڵە. کایە بەشێک لە «کار»ی منداڵە. هەر ئەو جۆرەی کە خوێندن یا هاتوچۆ کاری گەورەکانە. منداڵیش لە کایەدا خۆی ساز دەکا. 

ئەگەر بمانهەوێ بەرەیەکی داهێنەر، گونجاو، نێوان‌دار و بیرمەندمان هەبێ، دەبێ ئیزنیان پێ بدەین کایە بکەن. نەتەنیا کایە بکەن بەڵکوو لە کایەکاندا داکۆکیان لەسەر بکەین

هاوکارانی ئەم بەشە:

نەسرین ڕووکەش(دلیار)

ئەستێرە چابوک