Image
سنە- ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە، یەکەمین و تەنیا گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بە زمانی کوردییە و بە ئامانجی گەشەی ڕوانگە ڕەخنەیی و زانستییەکانی ئەدەبی منداڵ بڵاو دەکرێتەوە. 

ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بەزوویی بڵاو دەکرێتەوە

سنە- ژمارەی دووەمی دوو-وەرزنامەی ڕەخنەی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکرێتەوە. ئەم گۆڤارە، یەکەمین و تەنیا گۆڤاری ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵ و مێرمنداڵان بە زمانی کوردییە و بە ئامانجی گەشەی ڕوانگە ڕەخنەیی و زانستییەکانی ئەدەبی منداڵ بڵاو دەکرێتەوە. 

دووەمین ژمارەی ئەم دوو-وەرزنامەیە تایبەتە بە بابەتی " ڕەخنەی ژینگەیی لە ئەدەبی منداڵ" و بریتییە لە کۆمەڵێک توێژینەوە و یادداشتی توێژەر و نووسەرانی ئەم بوارە. 

ئەم ژمارەیە بە شێوازی ئەلەکترۆنی و لە ڕێگەی ماڵپەڕی تاقچەوە دەخرێتە بەردەستی خوێنەران. هاوکات نوسخەی چاپیی ئەم گۆڤارەش، لە ئەگەری بوونی ئابوونەدا بڵاو دەکرێتەوە.